له‌خولى پله‌ یه‌كى كوردستان: برایه‌تى ده‌بیَته‌ میوانى یانه‌ى زاخۆ

له‌خولى پله‌ یه‌كى كوردستان: برایه‌تى ده‌بیَته‌ میوانى یانه‌ى زاخۆ
گولان :كارزان كانه‌بى
بریاره‌ ئه‌مرۆ پیَنج شه‌ممه‌ له‌ یارى چوونى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان هه‌ردوو یانه‌ى برایه‌تى وزاخۆ به‌یه‌ك بگه‌ن .
له‌دریَژه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان ،بریاره‌ ئه‌مرۆ پیَنج شه‌ممه‌له‌ یارییه‌كى به‌هیَزوچاره‌ نوسازدا هه‌ردوو یانه‌ى برایه‌تى وزاخۆله‌سه‌ر یاریگاى بارزان له‌ شارى زاخۆ به‌یه‌ك بگه‌ن ،له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌رودوو یانه‌ به‌ ئاستیَكى به‌رز ده‌ربكه‌ون و سه‌ركه‌وتن و سىَ خاڵى یارییه‌كه‌ به‌ده‌ست بهیَنن بۆئه‌وه‌ى پلیَتى سه‌ركه‌وتن بۆخولى پله‌ نایاب به‌ده‌ست بهیَنن ،له‌م یاریشدا زاخۆ به‌نیازى گورز وه‌شاندنه‌ بۆئه‌وه‌ى بگاته‌ خولى نایاب،یانه‌ى برایه‌تیش به‌نیازى سىَ خاڵى یارییه‌كه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى خۆى بگه‌ینیَته‌ خولى نایابى كوردستانكه‌ماوه‌یه‌كى زۆره‌له‌ خوله‌كه‌ دابراوه‌ یارییه‌كه‌ش له‌ كات ژمیَر 30-4ئیَواره‌ ئه‌نجام ده‌دریَت .
Top