مۆرینهۆ: ڤانده‌رڤارت له‌ رِیال مه‌درید ده‌میَنیَته‌وه‌

مۆرینهۆ: ڤانده‌رڤارت له‌ رِیال مه‌درید ده‌میَنیَته‌وه‌
گولاَن/ساڵح محمد
رِاهیَنه‌رى یانه‌ى رِیال مه‌دریدی ئیسپانى (خۆزی مۆرینهۆ) دوپاتى كرده‌وه‌ كه‌ یاریزانى هیَڵی ناوه‌رِڕستى یانه‌كه‌یان (ڤان ده‌رڤارت) له‌ یانه‌كه‌یان ده‌میَنیَته‌وه‌ و رِیال مه‌درید جیَناهیَڵیَت.

مۆرینهۆ رِایگه‌یاند:
ڤانده‌رڤارت یاریزانیَكى گرنگى یانه‌كه‌یه‌ و به‌ هاتنى ئۆزیَل بۆ رِیال مه‌درید هیچ كاریگه‌رى نابیَت له‌سه‌ر یاریزان ڤانده‌رڤارت.
هه‌روه‌ها مۆرینهۆ رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌رگاى ئیمزاكردنى بۆندى له‌گه‌ڵ یاریزانان داخستبیَت و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ یاریزان (لۆكاكۆ) گوتى: ده‌رگاى گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ لۆكاكۆ داخست چونكه‌ باوكى ئه‌و یاریزانه‌ نایه‌ویَت یانه‌كه‌ى جیَبهیَڵیت و ده‌یه‌ویَت له‌ یانه‌كه‌ى بمیَنیَته‌وه‌ تا وه‌رزى داهاتوو.
Top