زانیَتى و كامبیاسۆ بانگیَشتى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین كرانه‌وه
دواى دورخستنه‌وه‌ى مارادۆنا له پۆستى رِاهیَنه‌رایه‌تى كردنى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین و دانانى (سیَرجیۆ باتیستا) وه‌ك رِاهیَنه‌رى كاتى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین، رِاهیَنه‌رى نویَی هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین هه‌ریه‌ك له یاریزانانى ئه‌ته‌رمیلان (خافیَر زانتى) و (كامپیاسۆ)ـى بانگیَشى پیَكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌ى تانگۆ كرده‌وه.
باتیستا رِاهیَنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین له‌باره‌ى بانگیَشتكردنى ئه‌و دو یاریزانه گوتى:
زانیَتى و كامپیاسۆ دوو یاریزانى خاوه‌ن ئه‌زمون و هیَشتا له‌توانایاندا هه‌یه ئاستیَكى به‌رز بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان پیَشكه‌ش بكه‌ن.
بانگیَشتكردنى هه‌ریه‌ك له زانیَتى و كامبیاسۆ دواى ئه‌وه‌هات كه توانیان سیَ گرنگترین نازناو بۆ یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان به‌ده‌ستبهیَنن و ئاستیَكى به‌رز پیَشكه‌ش بكه‌ن بۆ یانه‌كه‌یان ، و ئه‌مه‌ش له‌كاتیَكدا بو كه مارادۆنا هیچ كام له‌و دوو یاریزانه‌ى بانگیَشتى مۆندیالى 2010 نه‌كرد.