بایه‌رمیونخ گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌مى جامى ئه‌ڵمانیا

بایه‌رمیونخ گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌مى جامى ئه‌ڵمانیا
گولاَن/ساڵح محمد
یانه‌ى بایه‌رمیونخى ئه‌ڵمانى دواى بردنه‌وه‌ى به‌ئه‌نجامى چوار گۆڵیَ بیَ به‌رامبه‌ر خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی دوه‌مى جامى ئه‌ڵمانیا.

له‌میانه‌ى قۆناغی یه‌كه‌مى جامى ئه‌ڵمانیا یانه‌ى بایه‌رمونخى هه‌ڵگرى نازناوه‌كه‌ رِوبه‌رِوى یانه‌ى جیرمانیا ڤیدیك بویه‌وه‌.

له‌گیَمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ بایه‌رمیونخ توانى دوو گۆڵ له‌رِیَگه‌ى یاریزانان (كلۆزه‌) له‌ خوله‌كى 44 و (رِیَبری) له‌ خوله‌كى 45 تۆمار بكات، له‌گیَمى دوه‌مى یاریه‌كه‌ یانه‌ى باریه‌میونخ توانیان دوو گۆڵ تر تۆمار بكه‌ن له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان (تۆنى كروز) و (ماریۆ گۆمیَز) یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامى چوار گۆڵی بیَ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات.
به‌م ئه‌نجامه‌ یانه‌ى بایه‌رمیونخ خۆى گه‌یانده‌ قۆناغی دوه‌مى جامى ئه‌ڵمانیا.
Top