سروودغازى چه‌ند بۆندیَك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌

سروودغازى چه‌ند بۆندیَك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى
سوورد غازى رِاهیَنه‌رى پیَشووى یانه‌ى شه‌قلاَوه‌ و ده‌سته‌ى كارگیَرى ئیَستاى یانه‌ى پیشه‌ سازى چه‌ند بۆندیَك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ .
دواى ئه‌وه‌ى سرودغازى به‌ هۆى چه‌ند بابه‌تیَكى په‌یوه‌ست به‌خۆى ده‌ستى له‌ ئه‌ركى رِاهیَنه‌رایه‌تى یانه‌ى شه‌قلاوه‌ كیَشایه‌وه‌ ،ماوه‌یكیشه‌ له‌ یانه‌ى پیشه‌سازى له‌ ده‌سته‌ى كارگیَرى ئه‌و یانه‌یه‌ كار ده‌كات ،له‌ هه‌مان كاتیشدا بۆماوه‌ى زیاتر له‌ سَى هه‌فته‌یه‌ مه‌شقى یانه‌ى پیشه‌ سازى له‌ ئه‌ستۆیه‌ بۆماوه‌یه‌كى كاتى به‌لاَم چه‌ندین یانه‌ په‌یوه‌ندى پیوه‌ كردوه‌ بۆوه‌رگرِتنى پۆستى رِاهیَنه‌رایه‌تى یانه‌كانیان له‌م باره‌شه‌وه‌ (سروودغازى)له‌ لیَدوانیَكى بۆگولان سپۆرت ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد گوتى "ماوه‌یه‌كه‌ له‌ یانه‌ى شه‌قلاوه‌ وازم هیَناوه‌ ئه‌ویش به‌هۆى دوورى ریَگاكه‌ بوو له‌ من چونكه‌ من فه‌رمانبه‌رم نه‌م ده‌توانى هه‌موو رۆژیَك له‌ هه‌ولیره‌وه‌ بچم بۆشارۆچكه‌ى شه‌قلاوه‌ بۆیه‌ پیَم باشتربوو واز له‌ ئه‌ركى رِاهیَ،ه‌رایه‌تى یانه‌ى شه‌قلاوه‌ بهیَنم ودواتر هاتمه‌ یانه‌ى پیشه‌ سازى وه‌كو ده‌سته‌ى كارگیَرى به‌لاَم چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌ شیَوه‌یه‌كى كاتى له‌ شویَنى مامۆستا سه‌رتیپ مه‌شق ده‌ده‌مه‌وه‌ گوتیشى چه‌ندین یانه‌ى پله‌ یه‌ك داواى ئه‌وه‌یان لىَ كردومه‌ كه‌وا مه‌شقى یانكانیان بگره‌مه‌ ئه‌ستۆ له‌ خوله‌كه‌ به‌لاَم من وه‌لاَمى هیچ یانه‌یه‌كم نه‌داوته‌وه‌ گوتیشى له‌ دواى كۆتایى هاتنى خوڵى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان چاره‌نووسى خۆم یه‌ك لاى ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك به‌لاَم گفتم به‌ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌داوه‌ كه‌وا ئه‌ركى رِاهیَنه‌رایه‌تى یانه‌كانیان وه‌ربگرم .
Top