11هه‌ڵبژارده‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسیاى دیَنه‌ شارى هه‌ولیَر

11هه‌ڵبژارده‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسیاى دیَنه‌ شارى هه‌ولیَر
گولاَن :كارزان كانه‌بى
سه‌رۆكى یه‌كیَتى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى عیَراقى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد ،كه‌وا 11هه‌ڵبژارده‌ى جیهانى له‌ یارى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسیاى روو له‌ شارى هه‌ولیَرده‌كه‌ن .
بریاره‌ له‌شارى هه‌ولیَرى پایته‌ختى كوردستان پاڵه‌وانه‌تى وولاتانى عه‌ره‌بى له‌ یارى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسیاى بۆئاستى پیَشكه‌وتوان ئه‌نجام بدریَت ،له‌م باره‌شه‌وه‌ (ساڵح مه‌حمه‌د)سه‌رۆكى یه‌كیَـتى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا 11هه‌ڵبژارده‌ رِه‌زامه‌ندى خۆیان نیشانداوه‌ بۆئه‌وه‌ى بیَنه‌شارى هه‌ولیَربه‌فه‌رمى داواى هاتنیان كردوه‌ بۆهه‌ریَمى كوردستان كه‌ بریاره‌ ئه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌ له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو ئه‌نجام بدریَت ،ئه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌ش به‌ هاوكارى یه‌كیَتى به‌رزكردنه‌وه‌ى عیَراقى ولیَژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان وئۆڵۆمپى عیَراقى ئه‌م پاله‌وانتیه‌ به‌ریَوه‌ ده‌به‌ن ،گوتیشى هه‌ڵبژارده‌ عه‌ره‌بیه‌كان ره‌زامه‌ندى ئه‌وه‌ یان نیشان داوه‌ بیَنه‌ شارى هه‌ولیَر بۆخۆئاماده‌كردن بۆپاڵه‌وانه‌تیه‌كان شایه‌نى باشه‌ هه‌ڵَََبژارده‌ى عیَراقى له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى چه‌ند یاریزانیَكى كورد له‌ خۆده‌گریَت وبۆپاڵه‌وانه‌تى چین كه‌ بریاره‌ له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى داهاتوو ئه‌نجام بدریَت ،خۆمان ئاماده‌ده‌كه‌ین .
Top