له‌یارى لوتكه‌ى خولى ئینگلیزى: لیڤه‌رپول و ئارسناڵ یه‌كسان بون

له‌یارى لوتكه‌ى خولى ئینگلیزى: لیڤه‌رپول و ئارسناڵ یه‌كسان بون
گولاَن/ساڵح محمد
له‌میانه‌ى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى خولى ئینگلیزی هه‌ردو یانه‌ى ئارسناڵ و لیڤه‌رپول به‌ گۆڵیَك یه‌كسان بون.

سه‌ره‌تا له‌ خوله‌كى 45 یاریزان (دیڤید نگوگ) گۆڵى سه‌ركه‌وتنى بۆ یانه‌ى لیڤه‌رپول تۆمار كرد، و له‌ كۆتا خوله‌كى یاریه‌كه‌ گۆڵچی یانه‌ى لیڤه‌رپول (رِینا) به‌هه‌ڵه‌ گۆڵی له‌خۆیان تۆماركرد ، به‌م ئه‌نجامه‌ یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامى گۆلیَك بۆ هه‌ردو یانه‌ كۆتاییی هات.

یاریه‌كه‌ توندوتیژى به‌خۆیه‌وه‌ بینی چه‌ند كارتیَكى رِه‌نگاورِه‌نگ به‌رز كرایه‌وه‌، و له‌ خوله‌كى 45 یاریزانى یانه‌ى لیڤه‌رپول جۆ كۆڵ به‌كارتى سور ده‌ركرا و پاشان له‌ خوله‌كى 90 یاریزانى یانه‌ى ئارسناڵ لۆران به‌كارتى سور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.
Top