ئه‌نشلۆتی: پیَویستمان به‌یاریزانى نویَ نییه‌

ئه‌نشلۆتی: پیَویستمان به‌یاریزانى نویَ نییه‌
گولاَن/ساڵح محمد
رِاهیَنه‌رى یانه‌ى چیَڵسی ئینگلیزى (كارلۆ ئه‌نشلۆتى) ئاشكرایی كرد كه‌ یانه‌كه‌یان له‌ ئیَستادا هیچ بۆندیَك له‌گه‌ڵ یاریزانان مۆرناكات و ئه‌و پیَكهاته‌ى ئیَستا یانه‌ى چیَڵسی هه‌یه‌تى پیَویستى به‌ یاریزانى تر نییه‌.

هه‌روه‌ها رِازامه‌ندى خۆى به‌رامبه‌ر یانه‌كه‌ى ده‌ربرِی و رِایگه‌یاند:
پیَكهاته‌یه‌كى نمونه‌یمان هه‌یه‌ و پیَویستمان به‌ هیچ یاریزانیَك نییه‌ و خاوه‌نى به‌رگریه‌كى به‌هیَزین بۆیه‌ بۆند له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانیَك و به‌تایبه‌ت هیچ به‌رگریكاریَك ئیمزا ناكه‌ین له‌كاتى ئیَستادا.
Top