ریال و به‌رشلۆنه‌ له‌سه‌ر لۆكاكۆ شه‌رِیانه‌

ریال و به‌رشلۆنه‌ له‌سه‌ر لۆكاكۆ شه‌رِیانه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى
لۆكاكۆیاریزانى لاوى یانه‌ى ئه‌نده‌ر له‌ختى به‌لجیكى له‌ چه‌ندین یانه‌كانى وولاتى ئه‌وروپا داواى بۆندیان لىَ كردوه‌ .
كریستۆفى به‌ریَوه‌به‌رى كاره‌كانى یاریزانى لاوى یانه‌ى ئه‌نده‌رله‌ختى به‌لجیكى ریمولۆلۆكاكۆ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى به‌رشلۆنه‌و ریال مه‌دریدو لیڤه‌ر پول داواى مۆركردنى بۆندیان لىَ كردوه‌ كریستۆفى به‌ریَوبه‌رى كاره‌كانى یاریزانى ناوبرا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ بۆ راگه‌یاندنه‌كانى وولاتى ئیسپانیا گوتى لۆكاكۆ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى به‌رشلۆنه‌و ریال مه‌دریدو لیڤه‌رپول وبایرن میونخ و چیَلسى داواى مركردنى بۆندیان له‌ یانه‌ى به‌لجیكى كردوه‌ ،ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌هات كه‌وا یاریزانى ناوبراو له‌ هیَڵى هیَرشبه‌ر توانیویه‌تى ئاستیَكى به‌رزپیَشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئه‌نده‌ر له‌خت له‌ خوله‌كانى ئه‌وروپا زۆربه‌ى پسپۆره‌كانى وولاتانى ئه‌وروپا له‌ تۆپى پىَ ئه‌و یاریزانه‌ به‌ هاوشیَوه‌ى درۆگبا داده‌نیَن له‌ تۆپى پىَ پىَ .
Top