به‌رشه‌لۆنه توشی دۆرِاندنیَكى گه‌وره‌هات
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى لهیاى چونى كۆتایی جامى سوپه‌رى ئیسپانیا توشی دۆرِاندن هات به‌رامبه‌ر یانه‌ى سیڤیلیه.
له‌یارى كۆتایی جامى سوپه‌رى ئیسپانیا هه‌ردو یانه‌ى سیڤیلیه و به‌رشه‌لۆنه له‌ناو یاریگاى سیڤیلیه رِوبهرِوى یه‌كتر بونه‌وه، و به‌رشه‌لۆنه بهبیَ یاریزانه ئیسپانیه‌كان یارى ده‌كرد كه رِاهیَنهر پشوى پیَدابون.
له‌خوله‌كى 21 ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵی پیَشكهوتنى به‌رشه‌لۆنه‌ى تۆماركرد، پاشان له خوله‌كه‌كانى 62 و 73 و 83 یانه‌ى سیڤیلیه سیَ گۆڵیان تۆماركرد له‌لایه‌ن یاریزانان (كانوتی) دوو گۆڵ و (فابیانۆ) گۆڵیَك.
یاریه‌كه به‌ئه‌نجامى سیَ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵیَك له‌به‌رژه‌وه‌ندى سیڤیلیه كۆتایی هات و برِیاره یارى هاتن له 21ـى ئه‌م مانگه بهرِیَوهبچیَت.