سلێمانى سه‌ركه‌وت بۆپله نایاب
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه یانه‌ى سلێمانى توانى چوار جار تۆرى یانه‌ى زاخۆ بهه‌ژێنى و سه‌ركه‌وێت بۆپله نایاب وهه‌لۆ وبرایه‌تى به‌گۆلێك یه‌كسان بوون .
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شه‌مه له میانى یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان له یارى هاتنه‌وه‌ى خوله‌كه دوویارى گرنگ به به‌هێز ئه‌نجامدرا ،یانه‌ى زاخۆ بووه میوانى یانه‌ى سلێمانى و له‌یارییه به هێزدا له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى سلێمانى به ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى زۆرى وه‌رزش دۆست ،یانه‌ى سلێمانى وانه‌یه‌كى باشى دایه یانه‌ى زاخۆ وتوانى به ئه‌نجامى (4-0)گۆڵ یارییه‌كه‌ى لىَ بباته‌وه به پله‌ى یه‌كه‌م سه‌ركه‌وێت بۆریزى یانه‌پله نایابه‌كان وببێته پاڵه‌وانى خولى یانه پله یه‌كه‌كان گۆله‌كانى سلێمانى یاریزانان(ره‌نج به‌هادین و ئه‌حمه‌د سالار وئارام مه‌حمه‌دو عماد عۆده)تۆماریان كرد ،له شارۆچكه‌ى بلى و بارزان یانه‌ى هه‌لۆ و برایه‌تى به گۆلێك یه‌كسان بوون ،به ئه‌نجامه‌ش هه‌ردوو یانه‌ى برایه‌تى وزاخۆ یارى سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن بۆپله نایابى كوردستان .