گوێزه‌ ده‌چێنته‌ بلاكبێرن

گوێزه‌ ده‌چێنته‌ بلاكبێرن
گولاَن :كارزان كانه‌بى
رۆژنامه‌كانى ولاَتى توركیا ئاشكرایان، كه‌ یاریزانى یانه‌ى فه‌نارباخچه‌ى توركى و هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا گوێزه‌ به‌نیازه‌ بگه‌رێته‌وه‌ خولى ئینگڵته‌را بۆ یانه‌ى بلاكبێرن یارى بكات.
هه‌ر چه‌نده‌ گوێزه‌ له‌ جامى یۆرۆى 2008 توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و بووه‌ مایه‌ى سه‌رنج راكێشانى یانه‌كانى تر، ئه‌م وه‌رزه‌ش یانه‌ى بلاكبێرن برَى 6.5 ملیۆن یۆرۆیان ته‌رخان كردوه‌ بۆ ئه‌م یاریزانه‌.
جێگه‌ی باسه‌ گوێزه‌ له‌ یانه‌ى مایۆركا چووه‌ ریزى یانه‌ى فه‌نارباخچه‌.
Top