رِیال مه‌درید له‌ بایه‌رمیونخی برده‌وه‌

رِیال مه‌درید له‌ بایه‌رمیونخی برده‌وه‌
گولاَن/ساڵح محمد
له‌میانه‌ى یاریه‌كى دۆستانه‌دا و وه‌ك رِێزلێنان بۆ قه‌یسه‌رى تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا (پیكینپاوه‌ر) هه‌ردو یانه‌ى بایه‌رمیونخى ئه‌ڵمانى و یانه‌ى رِیال مه‌دریدی ئیسپانى به‌یه‌ك گه‌یشتن.
یاریه‌كه‌ بۆ هه‌ردولا ته‌كنیكی بو به‌تایبه‌ت یانه‌ى رِیال مه‌درید كه‌ بۆیه‌كه‌م جار یارى به‌چه‌ند یاریزانێكى نوێی یانه‌كه‌ى یاری پێكرد وه‌ك كارڤالۆ و سامى خزێره‌ و لێۆن و چه‌ند یاریزانێكى تر.

كاتى ئاسایی یاریه‌كه‌ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات به‌لێدانى یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ یاریه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى رِیال مه‌درید كۆتایی هات و توانى له‌ یانه‌ى بایه‌رمیونخ بباته‌وه‌.
Top