ڤیستیڤالى رۆژى جیهانى لاوان به‌ چه‌ند چالاَكیه‌كى وه‌رزشى به‌رێوه‌چوو

ڤیستیڤالى رۆژى جیهانى لاوان به‌ چه‌ند چالاَكیه‌كى وه‌رزشى به‌رێوه‌چوو
گولاَن :كارزان كانه‌بى

به‌رێوبه‌رایه‌تى وه‌رزشى و یارییه‌ میللیه‌كان و وه‌زاره‌تى رۆشبیرى ولاوان له‌ شارى هه‌ولێر له‌ هۆڵى شه‌هید فه‌رنسۆ هه‌ریرى ڤیستیڤالى لاوان ئه‌نجامدرا، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونى د.كاوه‌ وه‌زیرى رۆشنبیرى و نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ره‌تاى ڤیتسڤاله‌كه‌ به‌ وته‌ی د.كاوه‌ وه‌زیرى رۆشنبیرى ده‌ستی پێكرد دواتر چه‌ند منداڵێك نه‌مایشی جمناستیك پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد پاشان تیپى شمشێربازى نه‌مایش كرد دواتر تیپى تایكواندۆى یانه‌ى قه‌لاَ نه‌مایشێكى تایكواندۆیان پێشكه‌ش كرد پاشان یانه‌ی ئافره‌تانى هه‌ولێر نه‌مایشێكى یارى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسیی پێشكه‌ش كرد دواتر یارییه‌كی دۆستان بۆ تۆپى پێی له‌ نێوان هه‌ردوو تیپى كچانى ئافره‌تانى هه‌ولێر و یانه‌ى ئه‌فرۆدیتى شارى سلێمانی، كه‌ تیاییدا كچانى ئافره‌تانى هه‌ولێر به‌ ئه‌نجامى (3-0) گۆڵ یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌.
Top