له‌ خولی پله‌ یه‌كی كوردستان بۆ تۆپی پێ زاخۆ و برایه‌تی هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن

له‌ خولی پله‌ یه‌كی كوردستان بۆ تۆپی پێ زاخۆ و برایه‌تی هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن
گولاَن:كارزان كانه‌بى
له‌میانى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان بۆ تۆپی پێ له‌ یارى گه‌رانه‌وه‌ بریاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ دوو یارى گرنگ ئه‌نجام بدرێت، یانه‌ى هه‌لۆ له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى برایه‌تى ده‌كات له‌م یاریشدا یانه‌ى هه‌لۆ پێویستی به‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغی كۆتایی، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی برایه‌تی دوای سه‌ركه‌وتن گه‌وره‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات له‌م یارییه‌ ئه‌نجامێكی باش به‌ ده‌ست بهێنێت، له‌لایه‌كى تره‌وه‌ یانه‌ى سلێمانى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى زاخۆ ده‌كات، له‌م یارییدا یانه‌ى سلێمانی ده‌بێت سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى بگاته‌ خولى نایابى كوردستان.
Top