24 یاریزان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كران، یاریزانێكی كوردی تێدایه‌ رێبین ره‌مزی

24 یاریزان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كران، یاریزانێكی كوردی تێدایه‌ رێبین ره‌مزی
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق به‌ فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی سیدكا مۆركرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بگرێته‌ ئه‌ستۆ له‌ هه‌مان كاتدا نازم شاكر وه‌كو یاریده‌دری راهێنه‌ر و عه‌بدولكه‌ریم ناعم راهێنه‌ری گۆڵچی و سه‌ردار محه‌مه‌د وه‌كو راهێنه‌ری لێهاتووی جه‌سته‌یی ده‌ست نیشان كرا، بۆ ئه‌م مه‌بسته‌ سیدكا بانگهێشتی 24 یاریزانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكه‌ن، كه‌ تیاییدا 18 یاریزان له‌ خولی نایابی عێراق یاری ده‌كه‌ن و 6 یاریزانی پیشه‌گه‌ری بانگهێشت كرد، له‌ لیستی ئه‌م یاریزانانه‌ هه‌ردی سیامند یاریزانی یانه‌ی زاخۆ بانگهێشت كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكه‌ن، لیستی یاریزانه‌كان بریتین له‌ (نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م، ساڵح سدیر، هه‌وار مه‌لا محه‌مه‌د، مسته‌فا كه‌ریم، كه‌رار جاسم، سامر سه‌عید ، هه‌ردی سیامند (زاخۆ)، محه‌مه‌د عه‌بدولزه‌هره‌(نه‌فه‌ت)، لیوا عه‌بدولحسێن(كوفه‌)، عه‌مار عه‌بدولوحسێن (مینا)، محه‌مه‌د جه‌بار (مینا)، سه‌ند ره‌عد (سه‌ماوه‌)، رافع خه‌له‌ف(شرگات)، موهند سالم (شرگات)، عه‌لی حوسێن زیاب(نه‌فه‌ت میسان)، موهند ارزیج (رومادی)، جاسم محه‌مه‌د (ناێریه‌)، عه‌زیز كه‌ریم (ناێریه‌)، محه‌مه‌د مه‌حمود (سه‌لاَحه‌دین)، عومه‌ر عه‌لا ئه‌حمه‌د (مینا).
گولچیه‌كان : ئوسامه‌ شاكر (سامه‌را)، حه‌یده‌ر ره‌عد (كه‌رخ)، عه‌باس تاڵب (كوفه‌).
جێگه‌ی باسه‌ مه‌شقه‌كان رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ یاریگه‌ی شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كات و چاوه‌روان ده‌كرێن له‌م چه‌ند رۆژدا یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كان بگه‌نه‌ شاری هه‌ولێر.
Top