ماسكیَرانۆ له یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه نزیك بوه‌ته‌وه
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى له‌هه‌وڵى به‌ده‌ستهیَنانى یاریزانى یانه‌ى لیڤه‌رپول و هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین (خافیَر ماسكیَرانۆ) دایه وه‌ك جیَگره‌یه‌وه‌ك بۆ یاریزانى پیَشوى یانه‌كه‌یان (یایا تۆریَ) دواى ئه‌وه‌ى یاریزانى ناوبراو یانه‌كه‌ى جیَهیَشت و هه‌روه‌ها یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه شكستى هیَنا له هیَنانى یاریزانى یانه‌ى ئارسناڵ (سیسك فابریگاس).
به‌پیَى رِاپۆرتى رِۆژنامه‌كان یانه‌ى لیڤه‌رپول له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربون له ماسكیَرانۆ داواى یاریزان (هیَلب) و برِی 15 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات، و كۆبونه‌وه‌كانى نیَوان به‌رِیَوه‌به‌رى كاره‌كانى یاریزان ماسكیَرانۆ و یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه به‌رده‌وامه و چاوه‌رِیَ ده‌كریَت له‌چه‌ند رِۆژى داهاتودا رِیَكبكه‌ون.