شنایدر: مۆرینهۆ لەگەڵ ریال مەدرید بەردەوام نابێت

شنایدر: مۆرینهۆ لەگەڵ ریال مەدرید بەردەوام نابێت
یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندە و یانەی ئەنتەر میلان شنایدر لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: مۆرینهۆ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەردەوام نابێت
لە درێژەی قسەكانیدا شنایدر گوتی: مۆرینهۆ حەز دەكات ببێتە راهێنەری یانەی مانچستەر یۆنایتد و زۆر خولیای خولی ئینگلیزیە و حەز دەكات لەم خولە راهێنەرایەتی بكات، بۆیە بە بۆچوونی خۆم ئەم راهێنەرە لەگەڵ یانەی شاهانە بەردەوام نابێت. شنایدر گوتی: دوای یەك دوو ساڵی تر فێرگسۆن واز لە راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەكان دەهێنێت راستەوخۆ مۆرینهۆ دەبێتە راهێنەری مانچستەر یۆنایتد، چونكە زۆر حەز لە ئینگڵتەرە دەكات
جێگەی باسە شنایدر وەرزی رابردوو توانی لەگەڵ یانەی ئەنتەر میلان خولی ئیتاڵیا و جامی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت و لە یانەی ریال مەدرید یاری كردووە و پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ مۆرینهۆ هەیە.
Top