پێكهاتەی بەرشلۆنە بۆ وەرزی2010- 2011

پێكهاتەی بەرشلۆنە بۆ وەرزی2010- 2011
یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ماوەی چەند ساڵێكە كۆنتڕۆڵی نازناوەكانی خولی ئیسپانیا و ئەوڕوپای كردووە، دوای گۆڕینی سەرۆكی یانەكەی چەندین گۆڕانكاری لە پێكهاتەی یانەكەی بۆ وەرزی 2010 – 2011 كرد، لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری لاوی بە توانا جۆسیبی گواردیولا كە گوتی ئەم یاریزانانە ئاست بەرزن و دەتوانن لە یەك شوێن زیاتر یاری بكەن.
هێڵی بەرگری
لە هێڵی بەرگری گواردیولا دەڵێ چەندین یاریزانی بەتوانامان هەیە كە دەتوانم جێگۆڕكێیان پێ بكەم لە دانی ئەلفێس و ئەدریانۆو ماكسویل و پویل هەروەها وتی: پویول و میلیتۆ و جیرارد و ئەریك ئەبیدال بۆ هەر شوێنێكم بووێ یارییان پێ دەكەم.
زەخیرەیەكی باش لە هێڵی ناوەڕاست
بەبوونی سیدوكیتا و سێرجیۆ پۆسكێس لە هێڵی ناوەڕاست دەبنە باشترین هێڵی ناوەڕاستی بەرگرێ، گواردیۆلا هیوا و ئاواتیشی بە هەرسێ ئەستێرە تشاڤی ئەنیستا و میسی هەیە كە لە توانایان هەیە هەر كاتێك بیانەوێ هاوكێشەی یاریی بگۆڕن.
توانایەكی بەهێز لە هێڵی پێشەوە
سەرەڕای بوونی میسی لە هێڵی هێرشبەر یاریزانان دێڤید ڤییا و یاریزانی بە توانا پیدرۆ كە گۆڵكاری ئیسپانیا بوو لە مۆندیال و پیدرۆ رۆدریگیز و ئیبرامۆفیتش و سواریز و بۆیان كریكتش دەتوانن بە بەردەوامی مەترسی لەسەر گۆڵی بەرامبەر دروست بكەن.
گۆڵچی
ڤیكتۆر ڤاڵدێز كە یەكێكە لە گۆڵچییە هەرە باشەكانی گواردیۆلا كە متمانەیەكی زۆری پێی هەیە.
Top