ئایا ریال مەدرید سوود لە كڕین و فرۆشتنی یاریزانان وەردەگرێ؟

ئایا ریال مەدرید سوود لە كڕین و فرۆشتنی یاریزانان وەردەگرێ؟
یانەی قەڵای سپی لە ئیسپانیا بە یەكێك لە هەرە یانە باشەكانی ئیسپانیا و جیهان دەژمێردرێت و لە مێژووی خۆی چەندین نازناوی گرنگی بەدەستهێناوە، یانەی ریال مەدرید بۆ وەرزی ئەمساڵ چەندین یاریزانی بە توانای هێناوە و چەندین یاریزانیش كە سوودی لێ وەرناگرێ دەستبەرداریان بووە، ئەمەش خشتەی یاریزانەكانە.
یاریزانە رۆیشتووەكان
• تۆبیاس كریستۆف میتزێڵدر تەمەن 29 ساڵ و بەرەگەز ئەڵمانیە و لە یانەی ریال مەدرید بێ بەرامبەر چوویتە یانەی شاڵكەی ئەڵمانی.
• راهێنەر مانوێل لویس بیلگرینی تەمەن 56 ساڵ بەرەگەز خەڵكی(چیلی)یە لە یانەی ریال مەدرید دەركراو بۆندەكەی هەڵوەشێنراوە و بڕی چوار ملیۆن یۆرۆی وەرگرت لە هیچ شوێنێك كارناكات.
• خۆ سێ ماریا تیریز(گوتی) تەمەن 33 ساڵ و خەڵكی(ئیسپانیا)یە لە ناوەڕاست یاری دەكرد و لە یانەی ریال مەدرید چووە یانەی بەشكتاشی توركی دوای چارەسەركردنی كێشەی بۆندەكەی بۆ ماوەی دوو ساڵ مۆركرد.
• رائوول گۆنزالیس بلانكۆ تەمەن 34 ساڵ و خەڵكی (ئیسپانیا)یە لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكرد و لە یانەی ریال مەدرید چووە یانەی شاڵكەی ئەڵمانی بۆ ماوەی دوو ساڵ.
یاریزانە هاتووەكان
• راهێنەر جۆزی مۆرینهۆ كە خەڵكی پورتوگالە و لە یانەی ئەنتەرمیلان هاتە یانەی ریال مەدرید و بڕی(8) ملیۆن یۆڕۆی بە ئەنتەرمیلاندا تا بۆندەكەی هەڵوەشاندەوە و بۆندەكەشی بۆ ماوەی چوار ساڵە.
• سێرجێو كانالیس تەمەن(19) ساڵ و خەڵكی(ئیسپانیا)یە لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و لە یانەی رایسینگ سانتاندێر بە بڕی 4.5 ملیۆن یۆڕۆ لەگەڵ پاداشتەكان بۆ ماوەی شەش ساڵ هاتە ریزی یانەی ریال مەدرید.
• ئەنگل دی ماریا تەمەن 22 ساڵ خەڵكی (ئەرژەنتین)ە لە هێڵی هێرشبەری باڵی چەپە یاری دەكات و لە یانەی بەنفیكای پورتوگالی بە بڕی(25) ملیۆن یۆڕۆ و بۆ ماوەی (6) ساڵ هاتە ریزی یانەی ریال مەدرید.
• بیدرۆ لیۆن سانشێر تەمەن 23 ساڵ خەڵكی (ئیسپانیا)یە لە باڵی راست و چەپ و دروستكەری یارییەكانە و لە یانە خیتافی بە بڕی 10 ملیۆن یۆڕۆ بۆ ماوەی شەش ساڵ هاتە یانەی ریال مەدرید.
• سامی خزیەرە تەمەن 23 ساڵ و بەرەگەز تونسیە و خەڵكی(ئەڵمانیا)یە لە ناوەڕاست یاری دەكات لە یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی بۆ ماوەی(5) ساڵ بە بڕی (12) ملیۆن یۆڕۆ هاتە ریزی یانەی ریال مەدرید.
لە هەمان كاتدا گۆڕانكارییەكی تەواو لە ژمارەی درێسی یاریزانەكان دەكرێت لە وەرزی ئەمساڵدا، كە بەمشێوەیە خوارەوەیە.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ژمارە 7
كەریم بن زیمە ژمارە 9
ئەنگل دی ماریا ژمارە 11
هیگواین ژمارە 20
زاڤی ئەلۆنسۆ ژمارە 14
كانالیس ژمارە 22
ئەربیلوا ژمارە 17
سامی خزیرا ژمارە 16
Top