لیڤه‌رپول داواى هێلپ ده‌كات

لیڤه‌رپول داواى هێلپ ده‌كات
گولاَن:كارزان كانه‌بى
رۆژنامه‌كانى ئینلگته‌را ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا یانه‌ى لیڤه‌ر پول هه‌وڵ ده‌دات ،بۆهێنانى یاریزان هیلپ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ .
رۆژنامه‌كانى ئینگلته‌را ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌وا یانه‌ى لیڤه‌ر پولى ئینگلیزى له‌ هه‌ولى ئه‌وه‌دایه‌ كه‌وا سود له‌ تواناكانى یاریزانى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ئه‌لیكسنده‌ر هیلپى وه‌رگرێت ،بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش برِى 10ملیۆن یۆرۆى ته‌رخان كردوه‌ بۆئه‌وه‌ى بیگوازێته‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌یان ،سه‌رچاوه‌كه‌ى هه‌والیش ئه‌وه‌یان بلاوكردۆته‌وه‌كه‌وا هودیسۆنى راهێنه‌رى ئێستاى لیڤه‌رپول زۆر سه‌رسامه‌ به‌تواناكانى یاریزانى بیلاروسى هیلپ بۆیه‌ هه‌وڵى جدى بۆده‌دات بۆگواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ ،ئێستاش هیلپ داواى ئه‌وه‌ى كردوه‌ كه‌وا ریزى یانه‌كه‌ى بجێبهێلێت ئه‌ویش به‌هۆى دانیشتنى له‌سه‌ر كورسى یه‌ده‌گ وپێشكه‌ش كردنى ئاستێكى خراپ له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ وهیلپ سىَ وه‌رزى باشى له‌گه‌ڵ ئه‌رسناڵ به‌رى كردوه‌ یانه‌ى لیڤه‌ریش هه‌ولى خۆى به‌به‌رده‌وامى ده‌دات بۆئه‌وه‌ى سود له‌تواناكانى ئه‌م یاریزانه‌ وه‌ربگرێت .
Top