كورِه‌ كوردێك و به‌رشلۆنه‌ رێكه‌وتن

كورِه‌ كوردێك و به‌رشلۆنه‌ رێكه‌وتن
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌سه‌ر تۆرى ئه‌نته‌رێت ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا ئۆزێل ده‌بێته‌ كاته‌لۆنى له‌ وه‌رزى نوىَ خولى ئیسپانى .

تۆرِى راگه‌یاندنى ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانى ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا هه‌ردوو یانه‌ى به‌رشلۆنه‌و یاریزان ئۆزێلى به‌ره‌گه‌زكوردى توركیا و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا مه‌سعودئۆزێل گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن ،بۆئه‌وه‌ى له‌ وه‌رزى نوىَ ئۆزیڵ به‌درێسى سورى یانه‌ى به‌رشه‌ یارى بكات.دواى ئه‌وه‌ش یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ بىَ هیوا بوو له‌ هاتنى فابریگاس كه‌ یانه‌ى ئه‌رسناڵ ده‌ستبه‌ردارى نه‌بوون ،بۆیه‌ ناچار په‌نایان برده‌ به‌ر یاریزان ئۆزێلى یاریزانى یانه‌ى ڤێرده‌برێمه‌نى ئه‌لمانى بۆئه‌وه‌ى سوود له‌ تواناكانى وه‌ربگرن .سه‌رچاوه‌كه‌ى ته‌له‌ڤزیۆنى ئیسپانى ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه‌ كه‌وا هه‌ردووبه‌رپرسانى یانه‌كه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن بۆواژووكردنى بۆندى ناوبراو كه‌ له‌نێوان (15تا 20)ملیۆن یۆرۆیه‌ ،له‌م بارشه‌وه‌ گواردێلا ره‌زامه‌ندى نیشان داوه‌ بۆهاتنى یاریزانى نابراو بۆریزى یانه‌ى به‌رشه‌ .شایه‌نى باسه‌ لۆفى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا ئامۆژگارى یاریزان ئۆزێلى كردبوو كه‌ بچێته‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ له‌ وه‌رزى نوىَ گواستنه‌وه‌ى یاریزانان .
Top