دهۆك جه‌وییه‌ى پوكانده‌وه‌

دهۆك  جه‌وییه‌ى پوكانده‌وه‌
گولاَن:كارزان كانه‌بى
له‌ یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى یانه‌ى دهۆك له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له‌ یانه‌ى جه‌وییه‌ى برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (2-0).
له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى له‌ هه‌فته‌ى چواره‌مى خوله‌كه‌ هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك و جه‌وییه‌ به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌رانى وه‌رزش دۆست به‌یه‌ك گه‌یشتن ،له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى دهۆك توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن ویارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ ببه‌نه‌وه‌ ،له‌ كۆتایى گێمى یه‌كه‌م یاریزان ئه‌حمه‌د مناجد له‌ خوله‌كى 46تاكه‌ گۆلى یانه‌ى دهۆكى تۆماركرد،له‌ گێمى دووه‌میش یانه‌ى دهۆك باشتر یارى كردو توانى له‌ خوله‌كى 72ئه‌مجاره‌ش ئه‌حمه‌د مناجد گۆڵى دووه‌م وسه‌ركه‌وتنى یانه‌ى دهۆكى تۆماركردو یانه‌ى دهۆك به‌م ئه‌نجامه‌ (2-0)گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ كۆى خاله‌كانى بۆ10خاڵ به‌رز كردوه‌ له‌ پێشه‌نگى یانه‌كان مایه‌وه‌
Top