هه‌ولێر له‌ شورِته‌ی برده‌وه‌

هه‌ولێر له‌ شورِته‌ی برده‌وه‌
گولاَن:كارزان كانه‌بى
له‌ یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى هه‌ولێر له‌ به‌غدا له‌ یانه‌ى شورته‌ى برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (2-0).
له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى عێراقییدا له‌ هه‌فته‌ى چواره‌مى خوله‌كه‌دا هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و شورِته‌ له‌ یاریگاى شورته‌ رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌ له‌ گێمى یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا یانه‌ى هه‌ولێر توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و له‌ خوله‌كى 17دا ئه‌حمه‌د سه‌لاح به‌ لێدانێكى سه‌رى جوان توانى گۆڵی یه‌كه‌م بۆ یانه‌ى هه‌ولێر تۆماربكات و ئه‌م گێمه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو، له‌ گێمى دووه‌می یارییه‌كه‌دا یاریزانانى یانه‌ى شورِته‌ چه‌ند هێرشێكیان برده‌ سه‌ر گۆلى یانه‌ى هه‌ولێر، به‌لاَم ئه‌حمه‌د عه‌لى گۆڵچى ئازایانه‌ تۆپه‌كانی دوورخسته‌وه‌ له‌ خوله‌كى 67ى یارییه‌كه‌دا مه‌هدى كه‌ریم توانی گۆڵى دووه‌م وسه‌ركه‌وتن بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد، به‌م ئه‌نجامه‌ یانه‌ی هه‌ولێر كۆى خاڵه‌كانى بۆ 9 خاڵ به‌رزكردوه‌ و هاته‌پێشه‌نگى كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م.
هه‌ر له‌ هه‌مان خوله‌دا و به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌ران هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و قوه‌ جه‌وییه‌ له‌ یاریگه‌ی دهۆك رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌، له‌م یارییدا یانه‌ى دهۆك توانی ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامى (2-0) گۆڵ بباته‌وه‌، گۆڵكانیش رێگای یاریزان ئه‌حمه‌د مه‌ناجد له‌ خوله‌كی 46، 72 تۆماری كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ یانه‌ی دهۆك كۆى خاڵه‌كانى بۆ 10 خاڵ به‌رزكردوه‌ له‌ پێشه‌نگى كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م مایه‌وه‌.
Top