دۆرگبا له چێڵسی ده‌مێنێته‌وه
گۆڵكارى وه‌رزى رِابردوى خولى ئینگلیزى و یاریزانى یانه‌ى چێڵسی (دیدیه درۆگبا) رِه‌تى ده‌كاته‌وه یانه‌كه‌ى جێبهێڵێت و رِوبكاته یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى ئینگلیزى.
درۆگبا بۆندى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتی رِه‌ت كرده‌وه و دوپاتى كرده‌وه كه له یانه‌ى چێڵسی ده‌مێنێته‌وه و ئاماده‌نییه یانه‌كه‌ى جێبهێڵێت.
رِۆژنامه‌كانى ئینگلته‌را بلاَویان كرده‌وه كه یانه‌ى مانچسته‌ر سیتی برِی 20 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی بۆ هێنانى درۆگبا ته‌رخان كردوه به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى هێڵی هێرشبه‌رى یانه‌كه‌ى .