له‌ خولی پله‌ یه‌كه‌می كوردستاندا، هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و برایه‌تی دوو سه‌ركه‌وتنی گرنگیان تۆمار كرد

له‌ خولی پله‌ یه‌كه‌می كوردستاندا، هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و برایه‌تی دوو سه‌ركه‌وتنی گرنگیان تۆمار كرد
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌میانى یارییه‌كانى خولى پله‌ یه‌كی كوردستاندا بۆ تۆپی پێ، له‌ چوار گۆشه‌ى زێرینى خوله‌كه‌دا رۆژى سێشه‌ممه‌ دوو یارى گرنگ ئه‌نجامدرا، له‌سه‌ر یاریگاى بارزان یانه‌ى زاخۆ له‌ یانه‌ى سلێمانى برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (2-1) گۆڵ گۆله‌كانى زاخۆ یاریزان به‌رۆژ جادر تۆمارى كرد تاكه‌ گۆڵى سلێمانى ئه‌حمه‌د سالار تۆمارى كرد.

له‌ شارى هه‌ولێر یانه‌ى هه‌لۆ رووبه‌رووى یانه‌ى برایه‌تى بووه‌ له‌م یاریدا یانه‌ى برایه‌تى گۆڵبارانى هه‌ڵۆى كرد و یارییه‌كه‌ى به‌ ئه‌نجامى (4-2) برده‌وه‌ گۆڵه‌كانی برایه‌تی یاریزانان میران كه‌ریم و ئه‌حمه‌دكازم تۆماریان كرد و گۆڵه‌كانى هه‌لۆ یاریزانان رێدار ساڵح ونێچیرڤان ئه‌حمه‌د تۆماریان كرد.
بریاریشه‌ رۆژى شه‌مه‌ یارییه‌كانی هاتن ئه‌نجام بدرێت.
Top