ره‌نگه‌ ریال ململانێكه‌ بدۆرِێنێت، ئۆزێل نزیك بوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌

ره‌نگه‌ ریال ململانێكه‌ بدۆرِێنێت، ئۆزێل نزیك بوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌
گولاَن/ساڵح محمد
رِۆژنامه‌ى سپۆرتى ئیسپانى بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردو یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى و برێمه‌نى ئه‌ڵمانى گه‌یشتونه‌ته‌ رِێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى یاریزانى به‌رِه‌گه‌ز توركى و هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا (مه‌سعود ئۆزێل) بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رامبه‌ر 12تا 15 ملیۆن یۆرۆ.

هه‌روه‌ها رِۆژنامه‌كه‌ ئاشكرایی كرد كه‌ بۆنده‌كه‌ ته‌نها له‌سه‌ر رِه‌زامه‌ندى رِاهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ (پیپ گواردیۆلا) ماوه‌ته‌وه‌ تا به‌فه‌رمى ئۆزێل ببێته‌ یاریزانى به‌رشه‌لۆنه‌.

شایانى باسه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى رِیال مه‌درید و چێڵسی و مانچسته‌ریوناید له‌كێبرِكێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئۆزێل.
Top