ئه‌نته‌رمیلان بۆندى زانێتى و میلیتۆى نوێ كرده‌وه
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پاڵه‌وانى ئه‌وروپا و خولى ئیتاڵیا درێژكردنه‌وه‌ى بۆندى كاپتن و گۆڵكارى یانهكهیانى بلاَوكردهوه.
یانه‌ى ئهنتهرمیلانى ئیتاڵى بلاَوى كرده‌وه كه بۆندى هه‌ردو یاریزانى ئه‌رژه‌نتینى (خافێر زانێتى) و (دیگۆ میلیتۆ)ـى درێژكردوه‌ته‌وه.
زانێتى بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان درێژكرده‌وه تا ساڵى 2013 و دواى درێژكردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى خۆشحاڵى خۆى به مانه‌وه‌ى له ئه‌نته‌رمیلان رِاگهیاند و بهشانازیهكى گه‌وره‌ى له‌قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها میلیتۆ بۆ ساڵێكى تر بۆنده‌كه‌ى نوێ كرده‌وه دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى 2014 كۆتایی ده‌هات، و سوپاسی سه‌رۆكى یانه‌ى ئهنتهرمیلانى كرد كه ئه‌و متمانه‌ى پێبه‌خشى به درێژكردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى.