پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووه پاڵه‌وانی كوردستان بۆ تۆپی باله
تیپی تۆپی باله‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی پارێزگاری له نازناوی خولی نایابی كوردستان بكات دوای ئه‌وه‌ی له یاری كۆتایی توانی له یانه‌ی هه‌ولێر بباته‌وه به ئه‌نجامی (3-2) گێم له یارییه‌كی به‌هێزدا، ئه‌نجامی گێمه‌كان به‌مشێوه‌یه بوو (25-22)، (23-25)، (22-25)، (30-32)،(15-12).
رێزبه‌ندی كۆتایی خوله‌كه به‌مشێوه‌یه بوو.
1-پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، 2- هه‌ولێر، 3- شه‌قلاَوه.
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه خه‌لاَت به‌سه‌ر تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌ش كرا.