سیدكا سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ده‌كات

سیدكا سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ده‌كات
سه‌ربازگه‌ى مه‌شقى له‌ سلێمانى ده‌بێت
گولاَن :كارزان كانه‌بى
له‌ شارى هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك وسه‌رجه‌م ئه‌ندامانى یه‌كێـى تۆپى پىَ عێراقى ،سیدكاى ئه‌لمانى به‌فه‌رمى بۆندى له‌گه‌ڵ واژووكرا.
رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌ هۆڵى هوتێلى بارز رۆز له‌ شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان له‌ كات ژمێر 11ى پێش نیوه‌رۆ به‌ ئاماده‌بوونى حوسێن سه‌عید سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پىَ عێراق و سه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكى یه‌كێـتى تۆپى پىَ كوردستان و دكتۆر ئالاَن ئه‌میندارى لێژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندوله‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا سیدكاى رِاهێنه‌ربۆندى له‌گه‌ڵ مۆر كرا ،سه‌ره‌تاى كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ حوسێن سه‌عید گوتى "به‌خێرهاتنى میوانه‌ به‌رێزه‌كان ده‌كه‌م خۆشحاڵین به‌ ئاماده‌ بونتان گوتیشى ماوه‌ى بۆندى رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى سیدكا بۆماوه‌ى یه‌ك ساڵه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كانى ئاسیا و پاڵه‌وانه‌تیه‌كانى داهاتوو سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ده‌كات ،گوتیشى ئَێمه‌ده‌مانه‌وىَ پارێزگارى له‌ نازناوه‌كان بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م رِاهێنه‌ره‌ ئه‌زمونێكى باشى هه‌یه‌ له‌ ئه‌لمانیا و یانه‌كانى وولاتانى عه‌ره‌بى ووولاته‌كانى عه‌ره‌بى ،گوتشیى سوپاسى ئاماده‌بوونتان ده‌كه‌م ،دواتریش سیدكاى راهێنه‌ر گوتى ماوه‌ى بۆنده‌كه‌م 16هه‌فته‌یه‌ له‌گه‌ڵ عێراق وخه‌ڵكى عێراق كه‌سیى باشن وگرنگ ئه‌وه‌یه‌ تیپێكى نوىَ درووست بكه‌م وهه‌ڵبژارده‌كه‌ بۆپاڵه‌وانه‌تى ئاسیاى 2014،حوسێن سه‌عیدیش یه‌كێ: بووه‌ له‌ یاریزانه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له‌ پاڵه‌وانه‌تى مه‌كسیك ،به‌شدارى له‌ پاڵه‌وانه‌تى رۆژئاوایى ئاسیا ده‌كه‌ین له‌وولاتى ئورده‌ن ،گوتیشى من یاریزانه‌كان ئاشكراده‌كه‌م له‌مپاله‌وانه‌تیه‌انه‌ ئاستیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنم ،گوتیشى به‌ ووردى چاودێرى یارییه‌كانى خوڵى عێراقى ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ى یاریزان ده‌ست نیشان بكه‌م ،ده‌مه‌وىَ یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له‌ له‌ ئاست و توانا و جه‌سته‌ ولیقاه‌ و مه‌هاره‌ هه‌موو جۆره‌ یارییه‌كردنیه‌كانى بگۆرم پێویستم به‌ پشتگیرى یاریده‌ده‌ره‌كانم و جه‌ماوه‌ره‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانم ئاستمان باش بێـت وچونكه‌ ئه‌م پۆسته‌ به‌رپرسێتیه‌كى گه‌روه‌یه‌ له‌سه‌ر شانم ،گوتیشى له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش ده‌چمه‌ وولاتى قه‌ته‌ر بۆئه‌وه‌ى یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانى عێراق ببینم بۆئه‌وه‌ى له‌ نزیكه‌وه‌ چاوم پىَ بكه‌وێت ،په‌یوه‌ندێ:ى باش له‌ نێوانیان درووست بكه‌م ،گوتیشى سه‌ربازگه‌ى مه‌شقى له‌شارى سلێمانى ده‌كه‌ینه‌وه‌ وبۆچوونى بۆشارى به‌غداش گوتى جارێك بیرم لىَ نه‌كردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێـتى تۆپى پىَ عێراقى دیارى ده‌كات .گوتیشى دوویارى دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئورده‌ن ئه‌نجام ده‌ده‌ین ،دواتر چه‌ندین پرسیار رووبه‌رووى راهێنه‌رو سه‌رۆكى یه‌كێـتى تۆپى پىَ عێراقى كرا .
Top