پیرلۆ له به‌رشه‌لۆنه داواكراوه
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى له‌هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى یاریزانى هێڵی ناوه‌رِاستى یانه‌ى ئه‌ى سی میلانى ئیتاڵى و هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیایه.
رِۆژنامه ئیتاڵیه‌كان بلاَویان كرده‌وه كه یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى بۆبه‌هێزكردنى هێڵی ناوه‌رِاستى یانه‌كه‌ى و پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه‌ى كه له یانه‌كه‌دا هه‌یه له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه كه بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانى یانه‌ى میلان و هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا (پیرلۆ) مۆربكات دواى ئه‌وه‌ى شكستى هێنا له هێنانى یاریزانى یانه‌ى ئارسناڵ سیسك فابریگاس بۆ یانه‌كه‌ى.
پیرلۆ خاوه‌نى شاره‌زاییه‌كى زۆره و ده‌توانێت یارمه‌تیده‌رێكى باش بێت بۆ به‌هێزكردنى هێڵی ناوه‌رِاستى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه به‌و شاره‌زاییه‌ى هه‌یه‌تى له هێڵی ناوه‌رِاستدا.