رِۆبن به‌ باشترین یاریزان و ڤان گال به‌ باشترین رِاهێنه‌رى خولى ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردران

رِۆبن به‌ باشترین یاریزان و ڤان گال به‌ باشترین رِاهێنه‌رى خولى ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردران
گولاَن/ساڵح محمد

به‌مه‌به‌ستى ده‌ستنیشانكردنى باشترینه‌كانى وه‌رزى رِابردوى خولى ئه‌ڵمانیا ناسراو به‌ (بۆندزلیگا) له‌ رِێورِه‌سمێكدا كه‌ 925 رِۆژنامه‌نوس و كه‌سایه‌تى وه‌رزشی ئه‌ڵمانى تێیدا به‌ژدارى كرد ده‌نگدان له‌سه‌ر باشترین یاریزان و باشترین رِاهێنه‌رى خولى ئه‌ڵمانیا له‌ وه‌رزى رِابردو به‌رِێوه‌چو.

یانه‌ى بایه‌رمیونخ پشكى شێری به‌ركه‌وت كاتێك یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا و یانه‌ى بایه‌رمیونخ (ئاریان رِۆبن) به‌ باشترین یاریزانى وه‌رزى رِابردوى خولى ئه‌ڵمانیا دیار كرا.

هه‌روه‌ها رِاهێنه‌رى یانه‌ى بایه‌رمیونخ (ڤان گال)ـى هۆڵه‌ندى به‌باشترین رِاهێنه‌رى خولى ئه‌ڵمانیا ده‌ستنیشانكرا، به‌هۆى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولى ئه‌ڵمانیا و جامى ئه‌ڵمانیا بۆ یانه‌كه‌ى و گه‌یاندنى یانه‌ى بایه‌رمیونخ بۆ یارى كۆتایی جامى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا.
Top