" مایكۆن بۆ فرۆشتن نیه"
سه‌رۆكى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتاڵى (ماسیمۆ مۆراتی) ئاماده نییه ده‌ستبه‌ردارى یاریزانى یانه‌كه‌یان و هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل (مایكۆن) ببێت.
سه‌رۆكى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتاڵى بریكارى كاره‌كانى یاریزانى به‌رازیلی مایكۆنى ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه ئاماده‌نییه ده‌ستبه‌ردارى ببێت و ده‌یه‌وێت بۆ ساڵى داهاتو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان به‌رده‌وام بێت، هه‌رچه‌نده هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى رِیال مه‌دریدی ئیسپانى و مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی له هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى یاریزانى ناوبراون.
رِاهێنه‌رى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان (رِافائیل بینیتز) به‌سه‌رۆكى یانه‌كه‌ى رِاگه‌یاندبو كه ده‌یه‌وێت مایكۆن له وه‌رزى داهاتو له یانه‌كه‌ى بمێنێته‌وه به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كان و به‌هێزكردنى پلانى یانه‌كه‌یان.