ئامێری ئه‌لیكترۆنی له‌ یاریگه‌ی شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری داندرا

ئامێری ئه‌لیكترۆنی له‌ یاریگه‌ی شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری داندرا
گولاَن:كارزان كانه‌بى

ئێستا كاره‌كانى دانانى ئامێرى ئه‌لیكترۆنیات له‌ یاریگاى نێو ده‌ڵه‌تى شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرى ده‌ستى پىَ كردوه‌.

دانانى ئامێرى ئه‌لیكترۆنى بۆكارى راگه‌یاندن و ئاگادراییه‌كان ده‌ستى پىَ كردوه‌ له‌ یاریگاى نێو ده‌وڵه‌تى شه‌هید فه‌رنسۆ هه‌ریرى ،ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ هات كه‌ هه‌ردوولا له‌ یانه‌ى هه‌ولێرو كۆمپانیاى بیابان گه‌یشتبوونه‌ رێكه‌وتن بۆدانانى ئه‌م ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنیانه‌ له‌ یاریگاكه‌ له‌ قۆناغى یه‌كه‌میش ئامێره‌كان ده‌ست به‌ دانانى كراوه‌ درێى ئامێه‌كانى یاریگاش بۆ110مه‌تر درێژ ده‌بێت ،سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ كاره‌كانى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد،كه‌وا دانانى ئه‌م ئامێرانه‌ له‌ قۆناغى كۆتایى دایه‌ وله‌ ئاینده‌یه‌كى نزیك ته‌واوى كاره‌كانى كۆتایى دێت كه‌وا له‌ ده‌ورى یاریگاكه‌ دانراوه‌،شاشه‌یه‌كى گه‌وره‌ش بۆگواستنه‌وه‌ى یارییه‌كانى یانه‌ى هه‌ولێر داده‌نرێت .
Top