پاڵه‌وانیه‌تی پایسكیل سواری كوردستانی له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو
یه‌كێتی پایسكیل سواری كوردستان بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی كوردستانی قه‌زای دۆكان له شاری سلێمانی ئه‌نجامدا، ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه له‌سه‌ر ئاستی كوران بۆ پێشكه‌وتووان و لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووان بوو و هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی كچان ئه‌نجام درا، له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتووان توانی پله‌ی یه‌كه‌م به ده‌ستبهێنێت و یانه‌ی سۆلاڤ له‌سه‌ر ئاستی لاوان پله‌ی یه‌كه‌می به ده‌ستهێنا و یانه‌ی برایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان پله‌ی یه‌كه‌می به ده‌ستهێنا.
ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌م قۆناغه‌یه.
له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتووان
1- هه‌ولێر، 2- سۆلاڤ، 3- پێشكه‌وتن، 4- كۆیه.
له‌سه‌ر ئاستی لاوان
1- سۆلاڤ، 2- هه‌ولێر، 3- ئامێدی، 4- ئه‌ڵتون كۆپری، 5- ئه‌لتاخی.
له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان
1- برایه‌تی، 2- هه‌ولێر، 3- سۆلاڤ.