سلێمانى ده‌بێته پاڵه‌وانى پارێزگاكانى كوردستان
رۆژى پێنجشه‌ممه 5/ 8 له‌یاریگاى ئاسۆى شارى هه‌ڵه‌بجه به‌ئاماده‌بونى قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌رپرسانى داموده‌زگا حكومى و حیزبى و وهرزرشی و سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپی پێی كوردستان و جه‌ماوه‌رێكى زۆرى شاره‌كه‌و میوانانى ده‌وروبه‌رى ، به‌ئه‌نجامدانى یارى كۆتایی له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى ، مه‌راسیمى كۆتایی پاڵه‌وانێتى پارێزگاكانى كوردستان به‌رێوه‌چوو ، ئه‌مه‌و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پێی پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى جارێكى دیكه رووبه‌رووى یه‌كترى بونه‌وه ، بهلاَم ئه‌مجاره‌یان له‌یارى كۆتایی پاڵه‌وانێتى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پێی پارێزگاكانى كوردستان ( جامى كۆمارى )دا ، له‌ماوه‌ى سه‌ره‌تاى تایمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا هه‌ردوو پێكهاته‌ى تۆپی پێی ئه‌و دوو شاره‌ى كوردستان توانییان تاراده‌یه‌كى باش یاری نیشانبده‌ن و جێگه‌ى سه‌رنجراكێشان و تێروانینى جه‌ماوه‌رى ئاماده‌بوى مه‌راسیمى كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه بن ، تایمى دووه‌م یارییه‌كه ئاراسته‌ى گهرموگورى زیاترى وه‌رگرت و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى شكار موحسین لهدقیقهى 63دا به‌تۆماركردنى تاكه گۆڵێك جه‌ماوه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى و سنوره‌كه‌ى پرِخرۆشكرد و یارییه‌كه له‌ئاستێكى زۆربهرزدا بوو ، هه‌رچه‌نده قهلاَومناره یارییه‌كى زۆرجوانیان نیشاندا ، بهلاَم دوائه‌نجام هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى 1 _ سفر یارییه‌كه‌ى برده‌وه ، به‌مجۆره سلێمانى جامى یه‌كه‌م و شارى هه‌ولێریش جامى دووه‌مى به‌ده‌ستهێنا ، هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا ده‌یان خهلاَت و كه‌ل و په‌لى وه‌رزشى له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه به‌سه‌ر تیپه‌كانى ناوچه‌كه دابه‌شكرا.