له‌ خولى باسكه‌ى لاوان، دهۆك ئه‌كاد سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد

له‌ خولى باسكه‌ى لاوان، دهۆك ئه‌كاد سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى باسكه‌ى لاوانى یانه‌كانى كوردستان هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك و ئه‌كاد سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد .
له‌ درێژى یارییه‌كانى خولى لاوانى باسكه‌ى یانه‌كانى كوردستان كه‌ به‌به‌شدارى پێنج یانه‌ درێژه‌ى هه‌یه‌ یارییه‌كانى له‌ هۆلى یانه‌ى ئه‌كاد له‌ شارى هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت .له‌ یارى یه‌كه‌مدا هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك ئاسۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن ،له‌م یاریشدا یانه‌ى دهۆك به‌ ئه‌نجامى (59-20)خاڵ سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا، له‌ یارى دووه‌میشدا یانه‌ى ئه‌كاد له‌ یانه‌ى زاخۆى برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (58-40)خاڵ رۆژانه‌ش یارییه‌كانى خوله‌كه‌ درێژه‌ى ده‌بێت .
Top