له‌ خولى نایابی كوردستان بۆ تۆپی باله‌، هه‌ولێر وپێشمه‌رگه‌ى سلێمانى سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد

له‌ خولى نایابی كوردستان بۆ تۆپی باله‌، هه‌ولێر وپێشمه‌رگه‌ى سلێمانى سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابی كوردستان بۆ تۆپی باله‌ رۆژى شه‌ممه‌ له‌ شاره‌كانی كوردستان سىَ یارى ئه‌نجام درا.
له‌ هۆڵى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى دوو یارى گرنگ به‌رێوه‌ چوو، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌ ئه‌نجامى 3-0 گێم له‌ یانه‌ى شه‌قلاوه‌ى برده‌وه‌، یانه‌ى هه‌ولێری به‌ هه‌مان ئه‌نجام له‌ یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ی برده‌وه‌، له‌ شارى هه‌ولێر له‌ هۆلى یانه‌ى ئه‌كاد یانه‌ى ئارارات له‌ یانه‌ى ئه‌كادى برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى 3-1 گێم.
وا بریاره‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌ هۆڵى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى یارى كۆتایى له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئه‌نجام بدرێت.
Top