له‌ خولى بژارده‌ى عێراقى، هه‌ردوو نوێنه‌ری كوردستان توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنن

له‌ خولى بژارده‌ى عێراقى، هه‌ردوو نوێنه‌ری كوردستان توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنن
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى عێراق له‌ گه‌رِى سێیه‌مى خوله‌كه‌ چه‌ند یارییه‌كى گرنگ و به‌هێز ئه‌نجام درا، یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هید فه‌رنسۆ هه‌ریرى میوانداری یانه‌ى، له‌م یارییدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌ گۆڵه‌كانی یانه‌ى هه‌ولێر یاریزانان ئه‌حمه‌د سه‌لاَح و هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌د به‌ لێدانى سزا و مه‌هدى كه‌ریم تۆماریان كرد له‌ خوله‌كه‌كانى 20و65و78 تاكه‌ گۆلى یانه‌ى كاره‌با له‌ خوله‌كى 34 عه‌لا كه‌له‌ف تۆمارى كرد یانه‌ى هه‌ولێر كۆى خاڵه‌كانى بۆ 6 خاڵ به‌رز كرده‌وه‌.

نه‌جه‌ف-شورته‌(0-1)گۆڵ
زه‌ورا-ته‌له‌به‌(1-0)گۆڵ
به‌غدا-سناعه‌(0-1)گۆڵ
جه‌وییه‌-نه‌فتى جنوب(3-0)گۆڵ
Top