هه‌ولێر ده‌گاته‌ جامى كۆمارى و دهۆك ماڵئاوایی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

هه‌ولێر ده‌گاته‌ جامى كۆمارى و دهۆك ماڵئاوایی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات
گولاَن/ سدیق عه‌واڵى،كارزان

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 4/ 8 له‌یاریگاى ئاسۆى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پێی پارێزگاكانى هه‌ولێر و دهۆك له‌یاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى تیپی دووه‌مى یارى كۆتایی پاڵه‌وانێتى تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاكانى كوردستاندا به‌یه‌كگه‌یشتن ، ئاستى دوو تیپ له‌ گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا تاراده‌یه‌كى باش و داوكراوى جه‌ماوه‌رى ئاماده‌بووى ناویاریگا بوو هه‌ولێر باشتریارییان نیشانداو هیچ كام له‌و دوو تیپه‌ له‌تایمى یه‌كه‌م گۆڵیان بۆ نه‌كرا ، به‌لاَم دواى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تاكانى تایمى دووه‌م هه‌ولێر كۆنترۆڵى یارییه‌كه‌ى كرد ، ئه‌وه‌بوو یاریزان شێرزاد محه‌مه‌د توانى له‌دقیقه‌ى 65دا تاكه‌ گۆڵى هه‌ولێر تۆمار بكات ، دواى گه‌رموگورى زۆرى یارییه‌كه‌ و هه‌وڵدانى دهۆك بۆ تۆماركردنى گۆڵ ، ئاراسته‌ى یارییه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌هێز توند دواساته‌كانى تێپه‌راند و چه‌ندین كارتى زه‌رد به‌رووى یاریزانان به‌رزكرایه‌وه‌ ، ئه‌مه‌و هه‌رچه‌نده‌ چه‌ندین هه‌ل له‌ده‌ست هه‌ردوولا چوو به‌تایبه‌ت هه‌له‌كانى دهۆك مه‌ترسیداربوون ، به‌لاَم دواجار هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولێر توانى به‌ئه‌نجامى 1 _ سفر یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌و بگاته‌ یارى كۆتایی كه‌وابریاره‌ ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 5 / 8 هه‌ردوو تیپی هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى و هه‌ولێر بۆ به‌ده‌ستهێنانى جامى كۆمارى یارى كۆتایی له‌یاریگاى ئاسۆ بكه‌ن.
Top