بۆ یەكەمجار لە شاری هەڵەبجەی شەهید

بۆ یەكەمجار لە شاری هەڵەبجەی شەهید
دوای ئەوەی لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان یاریگایەكی نێودەوڵەتی لە شاری هەڵەبجەی شەهید دروستكرا، بۆ ئەوەی خزمەتی لاوانی ئەمشارە بكات وەكو هاندانێك بۆ ئەوەی وەرزش بە تایبەتی یاری تۆپی پێی لەم شارە پێش بكەوێت، بۆ ئەم مەبەستە وەكو پاڵپشتیەك یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا یارییەكانی هەڵبژاردەكانی پارێزگاكانی كوردستان لە هەڵەبجە بەڕێوە بچێت و بە فەرمی ئەم یاریگایە بكرێتەوە، بەڵام لەبەر چەند هۆیەكی هونەری كردنەوەی یاریگاكە دوادەخرێت و یارییەكانی ئەم پاڵەوانیەتیە لە یاریگەی چیمەنی دەستكرد ئەنجام دەدرێ. لە هەمان كاتدا كۆبوونەوەی یەكێتی تۆپی پێ كوردستان لەم شارە بەڕێوەچوو. لەم پاڵەوانێتیە هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی هەولێر و كەركوك و دهۆك و سلێمانی بەشداری تیادا دەكەن و خولەكە بە شێوازی دەرچوون بە دوو دۆڕاندن بەڕێوە دەچێت و گشت خەرجییەكانیش دەكەوێتە سەر ئەستۆی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان.
Top