ئه‌نجامی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی

ئه‌نجامی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی
رێبین ره‌مزی
له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی، دوێنی سێشه‌ممه‌ له‌ یاریگا جیاوازه‌كانی عێراق یارییه‌كان به‌رێوه‌چوو، كه‌ تیاییدا هه‌ردوو نوێنه‌ری كوردستان هه‌ولێر و دهۆك توانیان دوو سه‌ركه‌وتنی گرنگ به‌ ده‌ست بهێنین له‌ هه‌ردوو یانه‌ی نه‌جه‌ف و نه‌فتی باشوور ببنه‌وه‌، یانه‌ی هه‌ولێر توانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ تۆمار بكات و به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك له‌ یانه‌ی نه‌جه‌ف بباته‌وه‌، سه‌ره‌تا یانه‌ی نه‌جه‌ف له‌ چركه‌ی 8ی یارییه‌كه‌ توانی تاكه‌ گۆڵی خۆیان تۆمار بكات له‌ رێگای یاریزان زیا فاڵح ، به‌لاَم له‌ خوله‌كه‌ی 6ی یارییه‌كه‌دا یاریزانی نه‌جه‌ف حه‌یده‌ر عوبێد گۆڵێكی به‌ هه‌ڵی له‌ خۆیان تۆمار كرد و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ یه‌كسان بوون، له‌ خوله‌كی 94 یاریزان شوان مامۆ توانی گۆڵی دووه‌م تۆمار بكات دوای لێدانێكی به‌هێز، له‌ شاری دهۆك به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر یانه‌ی دهۆك توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ تۆمار بكات دوای ئه‌وه‌ی توانی به‌ ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رانبه‌ر له‌ یانه‌ی نه‌فتی باشوور بباته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌نجام و رێزبه‌ندی یانه‌كانه‌ دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی گه‌ری دووه‌م.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
ته‌ڵه‌به‌ - به‌غداد 0-0، زورا - سه‌ناعه‌ 3-1.
ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
1- زورا 4 خاڵ، 2- ته‌ڵه‌به‌ 4 خاڵ، 3- به‌غداد 2 خاڵ 4- سه‌ناعه‌ 0 خاڵ.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
نه‌جه‌ف - هه‌ولێر 1-2، شورته‌ - كاره‌با 1-1
ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
1- كاره‌با 4 خاڵ، 2- شورِته‌ 4 خاڵ، 3- هه‌ولێر 3 خاڵ، 4- نه‌جه‌ف 0 خاڵ.
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م
دهۆك - نه‌فتی باشوور 1-0، كه‌ربلا - قوه‌ جه‌وییه‌ 1-1
ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م
1- كه‌ربلا 4 خاڵ، 2- دهۆك 4 خاڵ، 3- قوه‌ جه‌وییه‌ 2 خاڵ، 4- نه‌فتی باشوور 0 خاڵ.
Top