له‌ خولى بژارده‌ى عێراقى، هه‌ولێرو دهۆك بردنه‌وه‌یان كرده‌دیارى بۆخه‌ڵكى كوردستان

له‌ خولى بژارده‌ى عێراقى، هه‌ولێرو دهۆك بردنه‌وه‌یان كرده‌دیارى بۆخه‌ڵكى كوردستان
گولاَن:كارزان كانه‌بى
رۆژى سىَ شه‌مه‌ هه‌فته‌یه‌كى نوىَ له‌ یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى تۆپى پىَ عێراقى ئه‌نجامدرا ویانه‌ى هه‌ولێر نه‌جه‌فى ئه‌شره‌فى كرده‌ گۆره‌ستان بۆیاریزانانى شاره‌كه‌ .
دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى تۆپى پىَ یانه‌كانى عێراقى دواخرا بوو .رۆژى سىَ شه‌مه‌ یارییه‌كانى ده‌ستى پىَ كرده‌وه‌ ،له‌ شارى نه‌جه‌ف به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌ران هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرو نه‌جه‌ف به‌یه‌ك گه‌یشتن ،له‌م یاریشدا یانه‌ى هه‌ولێر توانى سه‌ركه‌وتنێكى گرنگ به‌ده‌ست بهێنىَ وبه‌ ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ بباته‌وه‌ گۆلى نه‌جه‌ف یاریزان (زیافالح)تۆمارى كرد له‌ چركه‌ى 9ى یارییه‌كه‌ وگۆله‌كانى هه‌ولێریش یاریزانان (حه‌یده‌ر عوبێد به‌هه‌له‌ تۆمارى كرد له‌ گۆلى خۆیان له‌ خوله‌كى 96یاریزان شوان مامۆ) گۆلى سه‌ركه‌وتنى تۆماركرد،به‌ ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى هه‌ولێر سىَ خاڵى گرنگى به‌ده‌ست هێنا ،هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك ونه‌فتى باشوریش له‌ شارى دهۆك به‌یه‌ك گه‌یشتن ،له‌م یاریشدا یانه‌ى دهۆك توانى به‌ گۆلێكى یاریزان جاسم مه‌حمه‌د حاجى له‌ خوله‌كى 52ى یارییه‌كه‌ تۆمارى كرد،یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ .
Top