هه‌ردوو هه‌ڵبژاده‌ی سلێمانی و دهۆك یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیان له‌ پاڵه‌وانێتی كۆماری تۆمار كرد

هه‌ردوو هه‌ڵبژاده‌ی سلێمانی و دهۆك یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیان له‌ پاڵه‌وانێتی كۆماری تۆمار كرد
رێبین ره‌مزی
بۆ یه‌كه‌م جار له‌ شاری هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید پاڵه‌وانێتی كۆماری بۆ تۆپی پێ ئه‌نجام درا به‌ به‌شداری كردنی هه‌ر چوار هه‌ڵبژارده‌ی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك، له‌ یاری كردنه‌وه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ركووك و دهۆك رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌ یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی دهۆك ته‌واو بوو به‌ ئه‌نجامی (1-0) گۆڵ تاكه‌ گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی دهۆك له‌ رێگه‌ی یاریزان رێبه‌ر محه‌مه‌د تۆمار كرا، له‌ یارییه‌كی تردا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی و هه‌ولێر رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌، له‌م یارییه‌ هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی توانی به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر بباته‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی (4-0) گۆڵ و گۆڵه‌كانیش له‌ رێگای یاریزانان ئه‌حمه‌د سالار سێ گۆڵ و ئارام محه‌مه‌د تۆمار كران.
جێگه‌ی باسه‌ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ به‌شێوازی ده‌رچوون به‌ دوو دۆراندن به‌رێوه‌ ده‌چێت و به‌ سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان.
Top