فابریگاس ژماره‌ 4ده‌پۆشێت له‌به‌رشلۆنه‌

فابریگاس ژماره‌ 4ده‌پۆشێت له‌به‌رشلۆنه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى

سه‌رچاوه‌كانى رۆژنامه‌وانى وولاتى ئیسپانیائه‌وه‌یان ئاشكرا كرد،كه‌ فابریسگاس له‌ به‌رشلۆنه‌ ژماره‌ 4ده‌پۆشێت.

رۆژنامه‌ى ئه‌لمۆندۆدیڤه‌رتیڤۆ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ ،كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى زۆرنزیكدا فابریگاس ده‌چێته‌ ریزى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ،له‌وێش وه‌كو یانه‌ى ئه‌رسناڵ ژماره‌ 4ده‌پۆشێت ،یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ سه‌رۆكى یانه‌كه‌ وراهێنه‌رى یانه‌كه‌ كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى فابریگاس ژماره‌ 4بپۆشێت چونكه‌ یاریزانى ناوبراو ئاره‌زووى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ بپۆشێت له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ،هه‌رچه‌نده‌ به‌ هاتنى فابریگاس گواردێلا یاریزان مارێزى مه‌كسیكى سه‌ربه‌خۆ كردوه‌ بۆئه‌وه‌ى بچێته‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك كه‌ خۆى ئاره‌زووى بكات چونكه‌ ماركێز ژماره‌ 4ده‌پۆشێت له‌به‌ر شلۆنه‌ ،سه‌رچاوه‌كانى هه‌ولیش ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ ماركێز ده‌چێته‌ یانه‌ى ریدبولزى ئه‌مریكى له‌گه‌ڵ تێرى هینرى یارى ده‌كات ،سه‌رچاوه‌كانى هه‌والیش له‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه‌به‌ هه‌ر نرخێك بێت .ده‌ست به‌ردارى فابریگاس نابن وده‌یهێنه‌ ریزى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ چونكه‌ ته‌واوى هانده‌رانى به‌رشه‌ له‌ چاوه‌روانى هاتنى فابریگاسن بۆكاته‌لۆنیا ،ئه‌وه‌ش خه‌وه‌نى سه‌رۆكى یانه‌ى به‌رشه‌یه‌ دواى هاتنى ڤیا .
Top