زێدان بووه‌ راوێژكاری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رنسا

زێدان بووه‌ راوێژكاری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رنسا
گولاَن :كارزان كانه‌بى

زێنه‌دین زێدان یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ی فه‌رنسا و ریال مه‌درید دووباره‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا وه‌كو راوێژكاری راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌، لۆران بلان راهێنه‌رى تازه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا به‌فه‌رمى داواى زێنه‌دین زێدانى كرد بۆ ئه‌م پۆسته‌، تاكو فه‌ره‌نسا بگه‌رێته‌وه‌ دۆخه‌ی جارانه‌ی، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ئاستى وه‌كو پێوسیت نییه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان.

له‌مباریه‌وه‌ زێدان ره‌زامه‌ندی خۆی نیشان دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌م پۆسته‌ كار بكات.
Top