سامی خزێره قه‌لاَی سپی داگیر ده‌كات
دوێنێ هه‌ینی به فه‌رمی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو یاریزانی هێڵی ناوه‌رِاستی یانه‌ی شتوتگارتی ئه‌ڵمانی سامی خزێره چووه ریزی یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا بۆنده‌كه‌ی خزێره له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه بۆ ماوه‌ی 5 ساڵه‌و برِی بۆنده‌كه‌ش 14 ملیۆن یۆرۆیه‌و له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مانگانه كه ده‌گاته 3 ملیۆن یۆر.
برِیاریشه خزێره له‌یانه‌ی شاهانه ژماره 13 بپۆشێ.
له‌لای خۆیه‌وه به‌رِێوه‌به‌ری تازه‌ی یانه‌ی شتوتگارتی ئه‌ڵمانی فریدی بۆبیچ رایگه‌یاند مانه‌وه‌ی خزێره له یانه‌ی شتوتگارت قورس بوو بۆیه هیواخوازین ئه‌و یاریزانه بتوانێ له یانه نوێیه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت.
جێی باسه خزێره له یارییه‌كانی مۆندیال توانێ ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا پێشكه‌ش بكات ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی سه‌رنج راكێشانی راهێنه‌ری نوێی قه‌لاَی سپی خۆزێ مۆرینهۆ و به‌جیدی له دوای مۆركردنی ئه‌و گرێبه‌سته بوو.