سروود غازى چه‌ند بۆندێك رِه‌ت ده‌كاته‌وه‌

سروود غازى چه‌ند بۆندێك رِه‌ت ده‌كاته‌وه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى

سوورد غازى رِاهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى شه‌قلاَوه‌ و ده‌سته‌ى كارگێرى ئێستاى یانه‌ى پیشه‌ سازى چه‌ند بۆندێك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ .

دواى ئه‌وه‌ى سرودغازى به‌ هۆى چه‌ند بابه‌تێكى په‌یوه‌ست به‌خۆى ده‌ستى له‌ ئه‌ركى رِاهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى شه‌قلاوه‌ كێشایه‌وه‌ ،ماوه‌یكیشه‌ له‌ یانه‌ى پیشه‌سازى له‌ ده‌سته‌ى كارگێرى ئه‌و یانه‌یه‌ كار ده‌كات ،له‌ هه‌مان كاتیشدا بۆماوه‌ى زیاتر له‌ سَى هه‌فته‌یه‌ مه‌شقى یانه‌ى پیشه‌ سازى له‌ ئه‌ستۆیه‌ بۆماوه‌یه‌كى كاتى به‌لاَم چه‌ندین یانه‌ په‌یوه‌ندى پیوه‌ كردوه‌ بۆوه‌رگرِتنى پۆستى رِاهێنه‌رایه‌تى یانه‌كانیان له‌م باره‌شه‌وه‌ (سروودغازى)له‌ لێدوانێكى بۆسایتى گولان سپۆرت ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد گوتى "ماوه‌یه‌كه‌ له‌ یانه‌ى شه‌قلاوه‌ وازم هێناوه‌ ئه‌ویش به‌هۆى دوورى رێگاكه‌ بوو له‌ من چونكه‌ من فه‌رمانبه‌رم نه‌م ده‌توانى هه‌موو رۆژێك له‌ هه‌ولیره‌وه‌ بچم بۆشارۆچكه‌ى شه‌قلاوه‌ بۆیه‌ پێم باشتربوو واز له‌ ئه‌ركى رِاهێ،ه‌رایه‌تى یانه‌ى شه‌قلاوه‌ بهێنم ودواتر هاتمه‌ یانه‌ى پیشه‌ سازى وه‌كو ده‌سته‌ى كارگێرى به‌لاَم چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى له‌ شوێنى مامۆستا سه‌رتیپ مه‌شق ده‌ده‌مه‌وه‌ گوتیشى چه‌ندین یانه‌ى پله‌ یه‌ك داواى ئه‌وه‌یان لىَ كردومه‌ كه‌وا مه‌شقى یانكانیان بگره‌مه‌ ئه‌ستۆ له‌ خوله‌كه‌ به‌لاَم ،من وه‌لاَمى هیچ یانه‌یه‌كم نه‌داوته‌وه‌ گوتیشى له‌ دواى كۆتایى هاتنى خوڵى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان چاره‌نووسى خۆم یه‌ك لاى ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك به‌لاَم گفتم به‌ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌داوه‌ كه‌وا ئه‌ركى رِاهێنه‌رایه‌تى یانه‌كانیان وه‌ربگرم .
Top