هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌ پێگه‌شتوانى عێراقى به‌ دوویاریزانى كورد له‌ سلێمانین

هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌ پێگه‌شتوانى عێراقى به‌ دوویاریزانى كورد له‌ سلێمانین
گولاَن :كارزان كانه‌بى

هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌ پێگه‌یشتوانى عێراقى له‌ سلێمانى كه‌مپێكى مه‌شق ورِاهێنانیان بۆكراوته‌وه‌ به‌به‌شدارى دوویاریزانى كوردى یانه‌ى هه‌ولێر.

به‌مه‌به‌ستى باشتر خۆئاماده‌كردن بۆیارییه‌كانى كۆتایى یارییه‌كانى تازه‌ پێگه‌یشتوانى هه‌ڵبژارده‌كانى ئاسیا هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌ پێگه‌یشتوانى عێراقى به‌به‌شدارى دوویاریزانى كوردى یانه‌ى هه‌ولێر(ئاسۆعوسمان گوڵچى وهه‌رێم عه‌بدولكه‌ریم)له‌تازه‌ پێشگه‌توانى هه‌ولێر به‌شدارى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ده‌كه‌ن .له‌مه‌شقه‌كان له‌ شارى سلێمانى كه‌ماوه‌ى 13رۆژ ده‌خاینىَ ،رۆژانه‌ش مه‌شقه‌كانیان له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى سلێمانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن،له‌ باره‌ى ئه‌م مه‌شقه‌ش ئاسۆ عوسمان گۆڵچى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى بۆسایتى وه‌رزشى گولاَن گوتى "به‌ شێوه‌یه‌كى باش خۆمان ئاماده‌ كردوه‌ ،رۆژانه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستى راهێنه‌ران له‌ مه‌شق داین وچه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌شمان ئه‌نجامداوه‌ له‌گه‌ڵ تیپى یه‌كه‌مى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌ ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ دۆرِاین وئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ لاوانى پێشمه‌رگه‌ به‌ دووگۆڵ یه‌كسان بووین ،بریاریشه‌ سبه‌ى چوارشه‌مه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌ورۆز یارى بكه‌ین .هیواشمان وایه‌ وه‌كو یاریزانانى كورد بتوانین ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین .
Top