یارى كۆتایی خولی تۆپی پێی پێشه‌نگی مندالاَنى كوردستان

یارى كۆتایی خولی تۆپی پێی پێشه‌نگی مندالاَنى كوردستان
گولاَن:كارزان ،دلێر

له‌ژێر دروشمی وه‌رزش و یاریكردن یه‌كێكه‌ له‌مافه‌ رِه‌واكانمان، به‌ئاماده‌بوونی شێخ تاریق خورشید سه‌رۆكی رِێكخراوی پێشه‌نگی مندالاَن و عوسمان رِه‌شید به‌رِێوه‌به‌ری چالاكی وه‌رزش و دیده‌وانی په‌روه‌رده‌ی گشتی هه‌ولێر، له‌درێژه‌ی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانیدا رِێكخراوی پێشه‌نگی مندالاَنی كوردستان كۆتایی به‌ خولی تۆپی پێی بچوككراوه‌ی خۆى هێنا كه‌ بۆ 60 تیپی مندالاَنی یانه‌ وه‌رزشییه‌كان و میللییه‌كانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌بۆنه‌ی رِۆژی جیهانی مندالاَنه‌وه‌ رێكخرابوو.

یاری كۆتایی له‌نێوان تیپی سه‌رسه‌نگ و هاوپه‌یمانی له‌ یاریگه‌ی فریزی مه‌كته‌بی رِێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان به‌رِێوه‌چوو. له‌یارییه‌كی ئاست به‌رزدا تیپی سه‌رسه‌نگ به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ جامی پێشه‌نگی مندالاَنی به‌ده‌ست هێناو، له‌كۆتاییدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئاماده‌بوو خه‌لاَت به‌سه‌ر هه‌ردوو تیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ و گۆڵكاری خول ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ و باشترین یاریزانی خول قائید تاهیر دابه‌شكرا.

ئه‌م یاریه‌ش سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌لایه‌ن ناوبژیوان عه‌بدولره‌حمان حاجی و به‌سه‌رپه‌رشتى عه‌بدولغه‌نی سوڵتان و وه‌لی محه‌مه‌د به‌رِێوه‌چوو.
Top